سێنتكۆم: زنجیرە هێرشێكیان بۆ سەر 100 ئامانج لە ناو خاكی ئێران ئەنجامداوە

بینراوە: (1.4K)

سێنتكۆم رایگەیاند، بە سەركەوتوویی زنجیرە هێرشێكیان بۆ سەر 100 ئامانج لە ناو خاكی ئێران و رایگەیاند. فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا (سێنتكۆم) لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هێرشیان كردووەتە سەر چەند ئامانجێكی سوپای پاسداران لەوانەش، پێگەی بەرگری ئاسمانی، سیستمی رادار ، دامەزراوەی دەریایی ، بورجی پەیوەندی و پێداویستی مینی دەریایی. باسی لەوەشكرد، هێرشەكان لە بەرانبەر جوڵەی سوپای پاسداران دێت بۆ هێرشكردنەسەر كەشتیە بازرگانییەكان لە گەروی هورمز و زیاتر لە 50 هەزار ستافی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەركدان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 55 Today: 133 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.