وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی موچەی مانگی 10ی ڕادەستی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدڕاڵ كرد

بینراوە: (1.6K)

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە لیستی موچەی مانگی (10) ڕادەستی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدڕاڵ كرا. وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ بڵاویكردەوە، لیستی موچەی مانگی تشرینی یەكەمی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن تیمی تەكنیكی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستانەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدڕاڵ كرا. ئەمە لە كاتێكدایە، لەئێستادا دابەشكردنی موچەی مانگی (تشرینی دوەم)ی موچەخۆرانی حكومەتی عێراقیش دواكەوتوە، جگە لە كێشەی نەختینە، وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ روبەڕوی كێشە لە لیستی بەشێك لە وەزارەتەكان بوەتەوە. هاوكات، تائێستا موچەخۆرانی هەرێمیش موچەی مانگی (ئەیلول)ی ئەمساڵیان وەرنەگرتوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 80 Today: 3,662 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.