وتەبێژی پارتی: پەرلەمانتاران پرۆسەی دیموكراسییان سەرخست

بینراوە: (32)

مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان لەدوای كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتیی ێكی بڵاوكردەوەو لەبەشێكیدا رایگەیاندوە، پیرۆزبایی لەسەرۆكی پەرلەمان و جێگرو سكرتێری پەرلەمان دەكەن و لەم ئەركە نیشتمانییەیاندا هیوای سەركەتنیان بۆ دەخوازن ئەمە هەنگاوێكی درەنگوەخت بەڵام پێویست بو لەپێناو پاراستنی قەوارەی دەستوریی هەرێمی كوردستان. مەحمود محەمەد راشیگەیاندوە، دوو ساڵە بەهۆی بڕیاری سیاسیی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و نەوەی نوێوە ئەم دامەزراوە شەرعییەی هەرێم كە نوێنەرایەتی دەنگ و ئیرادەی خەڵك دەكات پەك خرابو، زۆرینەی پەرلەمانتاران لە فراكسیۆنەكان بە هەستكردنیان بەرامبەر بە ئەركی نیشتمانیان و رێزگرتن لە دەنگی خەڵك و پابەندییان بە سوێندی یاسایی، پرۆسەی دیموكراسییان سەرخست و كۆتاییان بەو بۆشاییە یاساییەو خۆسەپاندنی كەمینەیەكی سیاسی هێنا.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 266 Today: 2,722 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.