كیلۆگ: ئاشتی نێوان روسیاو ئۆكرانیا نزیكە

بینراوە: (921)

كیس كیلۆگ نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ ئۆكرانیا رایگەیاندوە، رێككەوتنێك بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕی روسیاو ئۆكرانیا نزیكەو ئێستا پشت بە چارەسەركردنی دو پرسی سەرەكی هەڵپەسێردراو دەبەسترێت كە ئەویش داهاتوی ناوچەی دۆنباسی ئۆكرانیاو وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیایە. كیلۆگ كە نێردەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكایە بڕیارەو دەست لەكاربكێشێتەوە رایگەیاندوە، هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی ململانێكان لە كۆتاییدایە، دو پرسی سەرەكی هەڵپەسێردراو لەسەر خاك هەبوە، بە پلەی یەكەمیش داهاتوی دۆنباسەو دوەمیش داهاتوی وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا لە ئۆكرانیایە كە گەورەترین وێستگەی ئەتۆمی ئەوروپایەو لە ژێر كۆنترۆڵی روسیادایە. وتوشیەتی: ئەگەر ئەو دو پرسە یەكلایی بكەینەوە پێموایە ئەوانی دیكە تاڕادەیەك باش دەردەكەون، لە ئێستاشدا نزیكین لەرێككەوتن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 140 Today: 2,953 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.