كونسوڵخانەی گشتی چین: باخچەی دۆستایەتیی واتای هەماهەنگی نێوان هەرێم و چینە

بینراوە: (1.6K)

لەچەند رۆژی رابردودا لە مەراسیمێكدا باخچەی دۆستایەتی چین لە هەرێمی كوردستان كرایەوە، لەوبارەیەوە كونسوڵخانەی گشتی چین لە هەرێم بڵاویكردوەتەوە، باخچەی دۆستایەتی پڕۆژەیەكە لەوەڵامی دەستپێشخەرییەكی حكومەتی هەرێم دەستیپێكردوە، پڕۆژەكە بەهاوبەشی لەلایەن كونسوڵخانەی چین و 13 كۆمپانیای چینییەوە دروستكراوەو ساڵێكی تەواوی خایاند تا تەواو بو. ئاماژەشیكردوە، كردنەوەی باخچەكە پەیوەندی دۆستانەو هەماهەنگییە كردارییەكانی نێوان هەردوولا بەرجەستە دەكات كە رەنگدانەوەی پابەندبونیان بە گەشەپێدانی سەوزو خۆبەخشی كۆمپانیا چینییەكانە بۆ قوڵكردنەوەی بەشداریكردنی ناوخۆیی و جێبەجێكردنی بەرپرسیارێتییە كۆمەڵایەتییەكانیان بەشێوەیەكی كاریگەر، بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی جێبەجێكردنی پڕۆژەی زیاترن لە داهاتودا كە لە بەرژەوەندی خەڵكی هەرێمی كوردستانی عیراقدا بێت.

‏‎

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 140 Today: 2,953 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.