سێنتكۆم: لە گەروی هورمز دو فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئێرانمان تێكشكاندوە

بینراوە: (45)

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا سێنتكۆم بڵاویكردەوە، رۆژی 7-6 هێزەكانی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دو فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی هێرشبەری ئێرانیان خستوەتە خوارەوە كە هەڕەشە بون بۆ سەر كەشتییە نێودەوڵەتییەكان لە گەروی هورمز. راشیگەیاندوە، هەروەها هێزەكانیان 4 فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی هێرشبەری ئێرانیان خستوەتە خوارەوە كە لە رۆژانی رابردودا بەرەو گەروی هورمز هەڵدرابون و دواتریش چەند شوێنێكی چاودێریكردنی ئێرانیان لە كەناراوەكان كردوەتە ئامانج. سێنتكۆم باسیلەوەشكردوە، هێزەكانی ئەمریكا لە ئامادەباشی تەواودان ئامادەن بەردەوامبن لە بەرگریكردن لە دژی دەستدرێژییەكانی ئێران بۆ سەریان. ئەم هێرش و بەرپەرچدانەوەیانە، لەوانەش هەڵدانی چەند مووشەكێكی ئێرانی بۆ سەر بەحرەین و كوێت كە هاوپەیمانی ئەمەریكان، لە كاتێكدایە كە واشنتن و تاران لە چەند هەفتەی ڕابردوودا بۆ كۆتایی هێنان بە شەڕی ناڕاستەوخۆ خەریكی دانوستاندن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 171 Today: 2,228 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.