بەشی شوێنەواری زانكۆی سلێمانی پرۆژەیەكی سێ ساڵی بەدەستدەهێنێت

بینراوە: (1.6K)

بەشی شوێنەواری كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەكان لە زانكۆی سلێمانی توانی وەك یەكەم بەشی شوێنەوار لە زانكۆكانی كوردستان و عیراق پڕۆژەی ئیڕاسمەس بەدەستبهێنێت. بەشی شوێنەواری كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی سلێمانی رایگەیاندوە، توانیویانە وەك یەكەم بەشی شوێنەوار لە زانكۆكانی كوردستان و عیراق پڕۆژەیەكی گرنگی ئیڕاسمەس بەدەستبهێنن و پڕۆژەكە هاوبەشە لە نێوان شەش زانكۆدا كە پێكهاتون لە زانكۆی سلێمانی، دو زانكۆی ئیتاڵی و زانكۆیەكی ئەڵمانی و سێ زانكۆی ناوخۆیی كە ماوەی سێ ساڵ دەخایەنێت. ئاماژە بەوەشكراوە، لەسەر بودجەی ئیڕاسمەس لە میانەی پڕۆژەكەدا تاقیگەیەكی پێشكەوتو بە چەندین ئامێرو ئامرازی پێویست و پێشكەوتو بۆ بەشی شوێنەوار دادەمەزرێنرێت بۆ راهێنانی مامۆستایان و خوێندكارانی بەشی شوێنەوار لەسەر بەكارهێنانی پێشكەوتوترین تەكنەلۆجیاو ئامێرو ئامرازە تاقیگەییەكانی سەردەم. ئەوەش خراوەتەڕو، لەماوەی ئەم سێ ساڵەدا زنجیرەیەك كۆنفڕانسی زانستی نێودەوڵەتی لە بواری كەلەپوری كەلتوری و تەكنەلۆجیای سەردەمدا لە چوارچێوەی ئەم پڕۆژەیەدا رێكدەخرێت كە یەكێك لە كۆنفڕانسە نێودەوڵەتییەكان لە زانكۆی سلێمانی دەبێت، پڕۆژەكەش جەختدەكاتەوە لەسەر بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی دامەزراوەكانی شوێنەوار و مۆزەخانەكان لە دەرەوەی زانكۆ لەگەڵ بەشی شوێنەواری زانكۆی سلێمانیدا.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 144 Today: 823 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.