یەپەژە داوا لە سوپای سوریا دەكات لیوایەكی تایبەت بە ژنان لە ناوچەكانیاندا هەبێت

بینراوە: (385)

رۆهەلات عەفرین فەرماندەی گشتیی یەكێتی پاراستنی ژنان (یەپەژە) رایگەیاند، بەبێ داننان بە ناسنامەی سەربازیی ژنان، هیچ سەركەوتنێك لە پرۆسەی سەقامگیری سوریادا بەدی نایەت و لەو روەوە لەگەڵ تۆم باراك نێردەی سەرۆكی ئەمریكا گفتوگۆیان كردوەو لێكتێگەیشتنەكانی نێوانیان بەردەوامن. فەرماندەكەی یەپەژە وتوشیەتی: عەقڵییەتی پیاوسالاری ناوچەكە سوپای وەك ئامرازێك بۆ تاڵانكردن و سەركوتكردنی ئیرادەی كۆمەڵگە بونیاد ناوە نەك بۆ پاراستنیان، نەبونی ژن لە ناو پێكهاتەی سوپادا وا دەكات ئەو سوپایە بە تەواوەتی بكەوێتە دەستی پیاوان و ببێتە مەترسی بۆ سەر بەهاكانی كۆمەڵگە وەك ئەوەی لە سەردەمی داعشدا بینرا، هەربۆیە لەكۆبونەوەیان لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی سوریا پێشنیاری مانەوەی یەپەژەیان وەك لیوایەكی تایبەتی پاراستن لە ناوچەكانی خۆیاندا كردوە بۆ گرتنە ئەستۆی ئەركی پاراستنی دەستكەوتەكانیان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 158 Today: 1,746 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.