وتەبێژی سوپای پاسداران: دوژمن دەیەوێت شوناسی ئیسلامی و ناسنامەی ئێران لاوازبكات

بینراوە: (55)

حوسێن موحیبی وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، بۆ دیاریكردنی چارەنوسی ئێران پێویستیان بە یەكگرتویی و پشتبەستن بە توانا ناوخۆییەكانیان هەیە. وتیشی، لە جەنگی ئێراندا سەركەوتن بۆ ئەوانە و بە ئیزنی خودا دەبنە زلهێزی جیهان دوای جەنگەكە. موحیبی ئاماژەی بەوەشدا، ئەم جەنگە جگە لە دەسەڵاتی سەربازی، پەیوەستە بە كولتور، ناسنامە و شارستانیەتی ئێرانەوە ودەبێت بەە ئاگاییەوە خۆیان بۆ ئەو روبەڕوبونەوەیە ئامادە بكەن. روونیشیكردەوە، لەم جەنگەدا دوژمن دەیەوێت شوناسی ئیسلامی و ناسنامەی ئێران لاوازبكەن و كلتورەكەیان لەناو ببەن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 311 Today: 2,856 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.