بینراوە:
(23)
بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆكی وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، دەیانەوێت لەبواری پڕچەككردندا سەربەخۆ بن، سوپاسی ئەمریكا دەكەن كە ساڵانێكی زۆرە لە بواری پڕچەككردندا پاڵپشتی كردون. سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل وتیشی: لەبواری پڕچەككردندا پێویستیان بە سیستمێكی سەربەخۆ هەیە بۆئەوەی بتوانن خۆیان چەك بەرهەم بهێنین، لەبەرئەوە پێویستە خۆیان لە پشتبەستن بە ئەمریكا لە بواری پڕچەككردن رزگار بكەن و هەوڵدەدەن سیستمێكی سەربەخۆ لە بواری پڕچەككردندا بونیات بنێن. پێشتر راگەیاندنەكانی ئیسرائیل بڵاویانكردبویەوە كە بەهۆی لێكتێگەیشتنەكەی ئەم دواییەی نێوان ئەمریكاو ئێران بێ متمانەیی و ناكۆكی لەنێوان واشنتۆن و تەلئەبیب سەریانهەڵداوە.












Leave a Reply