مەسعود بارزانی داوایەك لە لایەنە سیاسییەكان دەكات

بینراوە: (42)

مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاویكردەوە، بەبۆنەی كاراكردنەوەی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە گەلی كوردستان و دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان و هەموو لایەنە سیاسییەكان دەكەم، دوای دوو ساڵ تێپەڕبون بەسەر هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان خۆشبەختانە توانرا پەرلەمانی كوردستان كارا بكرێتەوە، سوپاسی هەمو ئەو پەرلەمانتارانە دەكەم كە هەڵوێستیان هەبو و بە ئەركی یاسایی و نیشتیمانی خۆیان هەستان و ئەم دامەزراوە دەستورییەی هەرێمیان كارا كردەوە. مەسعود بارزانی ئاماژەشیكردوە، كاراكردنەوەی پەرلەمان هەنگاوێكە بە ئاڕاستەی پاراستن و بەهێزكردنی هەرێمی كوردستان و لەدژی هیچ كەس و لایەنێك نییەو بە دڵنیاییەوە لە خزمەتی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستان و پڕۆسەی سیاسیدا دەبێت، داوا لە هەموو ئەو لایەنانە دەكەم كە بەشداری ئەو پڕۆسەیە نەبون، ئەوانیش بەشداریی بكەن و پێكەوە لەپێناو خزمەتكردنی گەلی كوردستان و هەنگاوەكانی تر هاوكارو یارمەتیدەری پڕۆسەی سیاسی بن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 311 Today: 2,856 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.