سەلاحەدین بەهائەدین: ناكۆكیەكان زیانی گەورە بە پرۆسەی سیاسی و قەوارەی هەرێم دەگەیەنن

بینراوە: (1.4K)

سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامیی كوردستان پێشوازیكردوە لە بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و شاندێكی یاوەری. بەگوێرەی راگەیەنراوێك، گفتوگۆیان كردوە دەربارەی بارودۆخی سیاسی عیراق و هەرێم و ناوچەكەو جەخت لەچارەسەری كێشە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان كراوەتەوە، بەپێویستیش زانراوە كاری جدی بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان بكرێت و دەرچەیەك بۆ دەربازبون لەدۆخی چەقبەستوی هەرێمی كوردستان بدۆزرێتەوە لەچوارچێوەی ئەو دەستپێشخەریەی كە ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشكەشی هەریەكە لە پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستانی كردوە. هەر لە راگەیەنراوەكەدا هاتوە، سەلاحەدین بەهائەدین جەختیكردوەتەوە كە بارودۆخی ناوچەكە بەشێوازێكە كە بەردەوامبونی ناكۆكیەكان زیانی گەورە بە پرۆسەی سیاسی و قەوارەی هەرێمی كوردستان دەگەیەنێت، بۆیە پێویستە لەپێناو خەڵك و خاكی كوردستان ناكۆكیەكان وەلا بنرێن و كێشەكان لەسەر مێزی گفتوگۆ بەزوترین كات چارەسەر بكرێن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 180 Today: 467 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.