دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەمیانی 81هەمین دانیشتنی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە نیویۆرك رایگەیاند، یان رێككەوتن لەگەڵ ئێران دەكەین یاخود لەناویان دەبەین. وتیشی: ئەگەر رێككەوتن بكەین پێدەچێت ئێران ببێتە گەورەترین وڵات لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا وەك وڵاتێك نەبن كە پێشوتر هەبون، یاخود لەناویان دەبەین، پێشموایە رێككەوتن دەكەین. ترەمپ وتیشی: ئەوەی گرنگە بۆیان ئەوەیە كە هەرگیز ئێران نابێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی، هەر لە سەرەتای جەنگەوە بە هێزێكی زۆرەوە توانیومان گۆڕانكاری گەورە بەدیبهێنین، ئەوانەشی پێیانوایە ئەمریكا چەكی نەماوە هەڵەن و لێكدانەوەكانیان هەڵەیە، ئەنجامی ئەو گۆڕانكاریانەیە كە شەو و رۆژ دەتوانین چەندین كەشتی لە گەروی هورمز هاتوچۆ بكەن.
ترەمپ: پێدەچێت ئێران ببێتە گەورەترین وڵات لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
بینراوە:
(18)
