دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێردا، هەردوو بكوژی هاووڵاتییەكەی شاری سلێمانی دەستگیركرد. بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەدوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی بەردەوام توانرا بكوژی سەرەكی و هاوكارەكەی لەئەنجامدانی تاوانی كوشتنی هاووڵاتی (محەمەد ئەحمەد حەمەئەمین)ناسراو بە محەمەد مەلای مامە گەورەی پێنجوێنی دەستگیربكەن. ئاماژەی بەوەشدراوە، تۆمەتباران بەماددەی(406)لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەدۆسیەكە بەردەوامە.
ئاسایشی هەرێم: بكوژی بازرگانەكەی سلێمانی دەستگیركرا
بینراوە:
(21)
