بەنداوی دوكان كەمتر لە 5 مەتری ستونی ماوە بۆ سەرڕێژبون

بینراوە: (532)

رەحمان خانی بەڕێوەبەری بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لەهەرێمی كوردستان 25 بەنداو هەیە كە تا ئێستا 22 بەنداویان سەرڕێژ بون و سێ بەنداویش ماون سەرڕێژ ببن. راشیگەیاند: چاوەڕواندەكرێت لەچەند رۆژی داهاتودا بەنداوی دەربەندیخان سەرڕێژ ببێت و بەنداوی دوكانیش كەمتر لە 5 مەتری ماوە بەشێوەیەكی ستونی بۆ سەرڕێژبون، هیوادارن بتوانن لەكۆتایی وەرزی گلدانەوەی ئەمساڵدا بگەنە ئاستی باش لەو بەنداوە. بەڕێوەبەری بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان وتوشیەتی: بەهۆی زۆریی ئاستی ئاوی كۆكراوە لە بەنداو و پۆندەكان دەتوانن بڵێن بۆ ئەمساڵ هەرێمی كوردستان لە دۆخی ئاسایشی ئاو لەساڵێكی سەلامەتدایە كە لە بواری كشتوكاڵ و ئاوی ژێر زەوی چەندین بواری دیكەدا سودێكی زۆر لەو سەرچاوەی ئاوانە وەردەگیرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 191 Today: 2,715 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.