ئەو كەسانەی ناویان بۆ پڕۆسەی حەجی 2026 دەرچووە ئاگەداردەكرێنەوە

بینراوە: (1.6K)

حەج و عومرەی هەرێم دواین ئاگاداركردنەوە دەداتە ئەو كەسانەی ناویان بۆ پڕۆسەی حەجی 2026 دەرچووە تا ڕۆژی پێنجشەممە دەست بە مامەڵەكانیان بكەن. بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم ئاگاداریەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاندوە، ئاگاداری هەموو ئەو كەسانە دەكەینەوە كە بۆ حەجی 2026 ناویان لە تیروپشكی حاجیان دەرچووە بە زووترین كات تا رۆژی پێنجشەممە، 27ی ئەم مانگە سەردانی نووسینگەكانی حەج و عومڕە بكەن لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بە مەبەستی تەواوكردنی مامەڵەكانیان و دانانی تێچووی حەج. ئاماژە بەوەشدراوە، هەر كەسێك دوا بكەوێت لە ئەنجامدانی مامەڵەكەی خۆی بەرپرسیار دەبێت. بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم رونیشكردەوە پێداویستییەكان ئەمانەن : 1- پاسپۆرتی ئەسلی -2كۆپییەكی ڕەنگاو ڕەنگ لە پاسپۆرت و كارتی نیشتیمانی و كارتی زانیاری لە یەك لاپەرەدا كۆپی بكرێت. -3وێنەیەكی ڕەنگاو رەنگ. – 4ئامادەكردنی تێچووی حەج كە بڕەكەی حەوت ملیۆن و 100 هەزار دینارە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 130 Today: 4,108 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.