ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم: چەند رۆژی داهاتو دەگەینە ئێران

بینراوە: (30)

رافایل گرۆسی بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایگەیاند، لە داهاتویەكی نزیكدا پشكنەرانی ئاژانسەكە سەردانی وێستگەكانی پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێران دەكەن. گرۆسی لەمیانی سەردانێكیدا بۆ وێستگەی ناوەكی فۆكۆشیما لە ژاپۆن بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، تیمەكانیان لە چەند رۆژی داهاتودا دەچنە ئەو وڵاتە. ئەم راگەیاندنەی ئاژانسی نێودەوڵەتی لە كاتێكدایە كە تاران و واشنتۆن لێدوانی دژبەیەك لەسەر پرسی پشكنینەكان دەدەن تاران بە رونی رایگەیاندوە كە رێگە بە پشكنینی ئەو پێگە ناوەكییانە نادات كە لە جەنگدا كەوتونەتە بەردەم بۆردومانی هێزە دەرەكییەكان، لە بەرامبەردا دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا جەختیكردووتەوە كە ئێران بەشێوەیەكی هەمیشەیی رەزامەندی لەسەر پشكنینی وێستگەكانی دەربڕیوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 116 Today: 1,363 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.