وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ: بارانی باش باری و پەڵەیدا

بینراوە: (1.7K)

هیوا عەلی وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ساڵانە لە هەرێمی كوردستان نزیكەی 3 ملیۆن دۆنم زەوی دەچێنرێت و بارینی ئەم بارانەش وا دەكات جوتیاران دڵنیابن و ئەوەی گەنمی نەچاندوە دەست بەچاندن بكات كە لە هەرێمی كوردستان 20 جۆری گەنم هەیەو خۆیان بەرهەمی دەهێنن. وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ راشیگەیاندوە، هاتنی بارانبارین لە بەرژەوەندی وەرزی چاندندایەو ئەمساڵ بارانی باش باریوەو پەڵەیداوە ئەمەش كاریگەری هەیە لەسەر وەرزی چاندن و سودی زۆری بۆ كشتوكاڵ هەیە، دوای ئەم شەپۆلی بارانەش ئەوەی چاندنی نەكردوە دەستپێدەكات و جوتیاران دڵنیابونەتەوە لەوەی بارانی باش باریوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 62 Today: 3,284 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.