بینراوە:
(941)
بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی هەرێمی كوردستانی گرتوەتەوە، لە قەزای چەمچەماڵ و دەوروبەری لافاو زیانی لە هاوڵاتیانداوە. بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بڵاوكراونەتەوە، لافاو ئاستەنگی بۆ هاوڵاتیانی چەند گەڕەكێك و لەسەر شەقامەكانیش بۆ شۆفێران دروستكردوەو چەند ئۆتۆمبێلێك ژێر ئاو كەوتون و لافاو لەگەڵ خۆیدا رایماڵیوە. هەر بەگوێرەی ئەو زانیارییە نافەرمیانەی بڵاوكراونەتەوە، هاوڵاتییەك بەهۆی لافاوەكەوە گیانی لەدەستداوەو خنكاوە، بەڵام سەرچاوە تەندروستییەكان رەتیانكردوەتەوە تائێستا هیچ كەسێك بەهۆی لافاوەكەوە گیانی لەدەستدابێت، هەروەها رێگەی نێوان چەمچەماڵ- تەكیەش بەهۆی زۆریی و بەهێزی لافاوەكەوە داخراوە.














Leave a Reply