هەڵمەتی پاككردنەوەی پاشماوەی بارانبارینی سنوری سلێمانی بەردەوامە

بینراوە: (1.5K)

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، هەڵمەتەكانی پاككردنەوەی چەمچەماڵ و شۆڕش بەردەوامی هەیەو لەئێستادا پاككردنەوەی پاشماوەی لافاوە بەهێزەكەی رۆژانی رابردو لە سنوری شارەوانییەكانی ئەو ناوچانە بەردەوامە بە سەدان ژینگەپارێز و ئامێری جیاواز سەرقاڵی راماڵینی پاشماوەی قوڕو لیتەی نیشتوی ناوەندی شارۆچكەكانن. ئەوەش باسكراوە، لافاو بەسەدان تۆن پاشماوەی قوڕولیتەی هێناوەتە سەر شەقام و نێو ماڵ و فەرمانگە گشتییەكانی حكومەت كە پێویستی بەهەڵمەتێكی هاوبەش و گشتگیری سەرتاسەری هەیە، لە تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەكان و كۆمپانیاكانی پاككردنەوەی خۆڵ و خاشاك و رێكخراوە خۆبەخشەكان و خەڵكانی دڵسۆز سەرقاڵی پاككردنەوەی هەردو شارۆچكەكەن. بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەكانی سلێمانی ئەوەشی راگەیاندوە كە شەقامەكانی پیرەمەگرون پاككراونەتەوەو تیمەكان لە قەرەداغ و سەیدسادق و ناڵپارێزو بەرزنجەو بازیان و خەلەكان و سەنگاو لەگەڵ ناوچە زیانلێكەوتوەكانی دیكەی سنوری پارێزگای سلێمانی سەرقاڵی لابردن و پاككردنەوەی قوڕولیتەو پاشماوەی لافاوەكەن كە ئاستەنگی بۆ هاوڵاتیان دروستكردوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 42 Today: 222 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.