هاتوچۆی سلێمانی: كامێراكانی یەكتربڕی ئارام خرانەكار

بینراوە: (943)

هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە، لەمەودوا لە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود كامێراكانی چاودێری كار دەكەن و هەردوو سایدی شەقامەكە كۆنتڕۆڵ دەكەن. بەرێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا رایگەیاندووە، لە كاتژمێر 8:00ی بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 7-12-2025، كامێراكانی یەكتربڕی ئارام لە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود كەوتوونەتە كار. بەپێی رێنماییەكانی هاتوچۆ، كامێراكان لە هەردوو سایدی هاتن و رۆیشتن كار دەكەن و خێرایی رێگەپێدراویش لەو شەقامەدا 60 كیلۆمەترە لە كاتژمێرێكدا، هەر شۆفێرێك ئەو خێراییە تێپەڕێنێت كامێراكان تۆماری دەكەن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 44 Today: 3,128 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.