لە ئۆپراسیۆنێكدا دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر كران

بینراوە: (18)

بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەكان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنیدا لە پارێزگای نەینەوا توانرا دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربكرێن و دەستیشیان بەسەر 13 هەزارو 500 حەبی هۆشبەردا گرتوە. لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، هێزەكانیان بەردەوامدەبن لە راوەدونانی تۆڕەكانی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان و سەرجەم تۆمەتبارانیش رادەستی دادگا دەكرێن تا سزای یاسایی خۆیان وەربگرن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 292 Today: 1,112 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.