پەرلەمانتارێكی عیراق بە 7 ساڵ زیندانی سزا درا

بینراوە: (1)

دەستەی دەستپاكی فیدراڵی بڕیارێكی دادگای باڵای بڵاوكردەوە كە سزای 7 ساڵ زیندانیكردنی بۆ ئەندام پەرلەمانێك بەناوی ئەشواق سالم حەسەن سەپاند بەتاوانی دەوڵەمەندبون بە رێگەی نایاسایی، لە بڕیارەكەدا فەرمانی گەڕاندنەوەی ئەو سەروەت و سامانانەی بە نایاسایی بەدەستیهێناوە داوەو سزایەكی داراییشی هاوتای بەهاكەی بەسەردا سەپاندوە كە كۆی گشتی بڕی 11 ملیارو 949 ملیۆن و 264 هەزار دینارە. دەستەی دەستپاكی ئاماژەشیكردوە، دادگا تاوانەكانی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی بڕیارەكەی دژی ئەو پەرلەمانتارە دەركردوە دادگا بڕیاریداوە كۆی گشتی ئەو پارەیەی بردویەتی دوو ملیارو 114 ملیۆن و 820 هەزار دیناری عیراقی و دوو ملیۆن و 924 هەزار و 100 دۆلاری ئەمریكییە جگە لەو سزا داراییەی بەسەریدا سەپاندویەتی.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 260 Today: 867 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.