هەشتەمین پێشانگای نێودەوڵەتی كەرەستەی بیناسازی لە هەولێر كرایەوە

بینراوە: (7)

پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، بە ئامادەبونی پارێزگارو سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان هەشتەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی كەرەستەی بیناسازی، تەكنەلۆژیاو ئامێرەكانی فێنككەرەوە لە هەولێر كراوەتەوە كە تێیدا زیاتر لە 350 كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی و 400 براندی جیهانی و نوێنەرانی 11 وڵات بەشدارن تیایدا. ئاماژەشیكردوە، ئەم پێشانگایە یەكێكە لە روداوە گەورەكانی هەرێمی كوردستان كە ساڵانە بە مەبەستی خستنەڕوی نوێترین داهێنانەكانی بواری بیناسازی بەڕێوەدەچێت و كۆمپانیاكان نوێترین كەلوپەل و پێداویستییەكانی نمایش دەكەن، بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت و ئامانجی سەرەكی ناساندنی براندە جیهانی و ناوخۆییەكان و بەرزكردنەوەی كوالیتی بیناسازییە لە هەرێمی كوردستان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 243 Today: 970 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.