شارەوانی سلێمانی: بەشێك لە شەقامی شارباژێر بۆ تونێلی پێشرەو كراوەتەوە

بینراوە: (14)

شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، لە ئێستادا بەشێك لە شەقامی شارباژێڕ كراوەتەوە و كاركردنی لە سایدی بەرانبەر دەستپێكردوە. سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەكاتەوە دوای نۆژەنكردنەوەی بەشێك لە شەقامی شارباژێڕ (لە فولكەی نزیك تونێلی پێشڕەوەوە) بەڕوی هاتوچۆدا كراوەتەوە. لە هەمانكاتدا، كاری نۆژەنكردنەوەی سایدی ڕۆیشتن لە هەواری شارەوە بەرەو تونێلی پێشڕەو دەستپێدەكات، بۆ ئەو مەبەستەش شارەوانی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان و شۆفێرانی خۆشەویست دەكەین هاوكاریی و هەماهەنگی تیمەكان بكەن و ڕێنماییەكانی هاتووچۆ پەیڕەو بكەن، بۆ ئەوەی كارەكان بە خێرایی و سەركەوتوویی تەواو بكرێن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 147 Today: 1,112 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.