رفاندن و بێسەروشوێنكردنی ژنان لە سوریا زیادیكردوە

بینراوە: (56)

ئینستتیوتی نێودەوڵەتی ئازادی ئایینی لەڕاپۆرتێكدا ئاشكرایكرد: لەدوای روخانی بەشار ئەسەد لە سوریا، پێشێلكاری و رفاندن و بێسەروشوێنكردنی ژنان و كچانی كەمینە ئایینیەكان بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردوەو زۆربەی ئەم پێشێلكاریی و رفاندنانەش ژنانی كۆمەڵگەی عەلەوییەكانی لەسوریا كردوەتە ئامانج. ئاماژەشیكردوە كە بنەمای راپۆرتەكەی ئینستیتوتی نێودەوڵەتی ئازادی ئاینی لەسەر شیكاریی دەیان راپۆرتی رۆژنامەوانی و مافی مرۆڤ و بەڵگەنامەی نەتەوە یەكگرتوەكان بوە كە لەنێوان ساڵانی 2025 بۆ 2026 بڵاوكراونەتەوە. جێی ئاماژەیە، سوریا لە قۆناغێكی راگوزەردایەو رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی مافی مرۆڤ نیگەرانی خۆیان لە سەرهەڵدانی هەڕەشە ئاینییەكان و نەبونی پاراستنی پێویست بۆ كەمینەكان دەردەبریوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 311 Today: 2,856 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.