ئیسماعیل بەقایی: هەموو ئەو ئاڵۆزییانەی ڕوودەدەن ئەمریكای لەپشتە

بینراوە: (265)

ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئیسرائیل ناتوانێت بەبێ هەماهەنگی ئەمریكا هیچ هەنگاوێك لە ناوچەكەدا بنێت. ئاماژەی بەوەشدا، هەموو ئەو ئاڵۆزییانەی ڕوودەدەن ئەمریكای لەپشتە و هۆكاری نوێبوونەوەی گرژییەكانە و بەرپرسیارێتی واشنتۆن لە پێشێلكردنی ئاگربەستدا زۆر ڕوونە. بەقایی وتیشی، ئێمە پابەند بووین بە ئاگربەستەوە، ئەوان پێشێلی دەكەن و ئێمەش ئامادەین بۆ بەرگریكردن، هەروەها، رێگە نادەین ئیسرائیل و ئەمریكا ئاگربەست بقۆزنەوە و بۆ هەموو ئەگەرێك ئامادەین .

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 237 Today: 2,529 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.