سوپای ئیسرائیل بەنیازە هێرش بكاتە سەر 29 شارۆچكەو گوندی لوبنان

بینراوە: (3)

سەرەڕای ئاگربەست سوپای ئیسرائیل هەڕەشەی كرد كە ئامادەكاری دەكەن بۆ هێرشكردنە سەر 29 شارۆچكەو گوندی باشوری لوبنان. ئەفیخای ئەدرعی وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەداوە، سوپای ئیسرائیل هۆشداری داوەتە دانیشتوانی 29 شارۆچكەو گوندی باشوری لوبنان تا ماڵ وحاڵی خۆیان بەجێبهێڵن، چونكە هێرش دەكەنە سەر شارۆچكەو گوندەكانیان و لانیكەم یەك كیلۆمەتر لەو شوێنانە دور بكەونەوە. وتەبێژی سوپای ئیسرائیل باسیلەوەشكردوە كە حزبوڵڵای لوبنان رێككەوتنی ئاگربەستی پێشێلكردوە، بۆیە هۆشدارییان بە دانیشتوانی ئەو 29 شارۆچكەو گوندەی باشوری لوبنان داوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 266 Today: 1,056 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.