عەلی زەیدی و تۆم باراك جەختیان لەسەر جێبەجێكردنی پلانی داماڵینی چەك كردەوە

بینراوە: (614)

عەلی زەیدی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و تۆم باراك نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كۆبونەوەو پابەندبونی هاوبەشی حكومەتی عیراق و ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكایان دوپاتكردەوە بۆ دامەزراندنی هاوبەشییەكی ئەمریكی- عیراقی بەهێزو كە لە بەرژەوەندی هەردولادا بێت، بە ئامانجی بەدیهێنانی خواستەكانی گەلی عیراق بەرەو ئایندەیەكی پڕ سەروەری و ئاسایش و خۆشگوزەرانی. بەگوێرەی راگەیەنراوێك لە كۆبونەوەی نێوانیاندا تۆم باراك رایگەیاندوە كە سەرۆكی ئەمریكا ئامادەیە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتودا لە كۆشكی سپی پێشوازی لە سەرۆك وەزیرانی عیراق بكات، هەروەها هەردولا تاوتوێی دیدگای هاوبەش و خوازراوی حكومەتی عیراقیان كرد بۆ ئایندەیەكی گەش و دور لە تیرۆرو جێبەجێكردنی پلانەكانی عیراق بۆ داماڵینی چەك و هەڵوەشاندنەوەی تەواوی ئەو گروپ و پێكهاتە چەكدارانەی كە لە دەرەوەی دەسەڵات و كۆنترۆڵی دەوڵەتی عیراق كاردەكەن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 175 Today: 860 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.