ئیسرائیل هێرشەكانی بۆسەر ئێران دەستپێكرد

بینراوە: (721)

نووسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، بۆ هێرش و بەرگریی لەوپەڕی ئامادەباشیداین و ئەوەی پێویست بێت دەیكەین. باسی لەوەشكرد، ئیسرائیل لە دۆخێكی ئامادەباشیی زۆر بەرزدایە لە ڕووی بەرگری و هێرشبەرییەوە، قبوڵی ناكەین ڕژێمی ئێران هەوڵی سەپاندنی هاوكێشەیەكی نوێ بدات. نووسینگەی نەتانیاهۆ ئاشكراشیكرد، هەركاتێك پێویست بكات، لە سەرانسەری لوبناندا كارەكانیان ئەنجام دەدەن. هاوكات، میدیاكانی ئێران راینگەیاندوە، زانكۆی فڕۆكەوانی و بۆشایی ئاسمانیی سەر بە سوپای پاسداران لە تاران كراوەتە ئامانج و هێرشە ئاسمانییەكان شارەكانی ئەسفەهان، ڕەی، كرماشان و كەرەج-یان گرتووەتەوە وفڕۆكەخانەی شیراز بۆردومان كراوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 180 Today: 1,097 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.