ترەمپ: ئەگەر هەیە دانوستانەكانمان لەگەڵ ئێران دەستپێبكەنەوە

بینراوە: (10)

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دەڵێت، ئەگەر هەیە دانوستانەكانی ئەمریكاو ئێران لە پاكستان لە رۆژانی داهاتودا دەستپێبكەنەوە، بەڵام ئێران تا ئێستا هیچ لێدوانێكی لەوبارەیەوە نەداوە. بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە میدیا ئەمریكییەكان بڵاوكراونەتەوە، جەی دی ڤانس جێگری سەرۆكی ئەمریكا وتویەتی كە ترەمپ دەیەوێت سەودایەكی گەورە لەگەڵ ئێران بكات، سەرۆك كۆماری ئێرانیش دەڵێت هەر هەوڵێك بۆ ناچاركردنی ئێران بە تەسلیمبونی شكستهێنانە. لەلایەن خۆشیەوە سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاندوە، كەشتییەكان كەنداو و دەریای سورو كەنداوی عوممان لە مەترسیدان ئەگەر گەمارۆی دەریایی ئەمریكا بەردەوام بێت، ئەوا ئەوان رێگە نادەن هیچ هەناردەو هاوردەكردنێك لە سێ رێڕەوی ئاوی سەرەكیدا بەردەوام بێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 261 Today: 1,560 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.