مارێنزەكانی ئەمریكا لەكەنداوی عەربی دەستی بە مەشقكردن كرد

بینراوە: (17)

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا (سێنتكۆم) بڵاویكردەوە، هێزەكانی مارێنز لە كەنداوی عەرەبی مەشقی روبەڕوبونەوەی نزیك ئەنجامدەدەن وەك ئامادەكارییەك بۆ ئەركی گەمارۆدانی بەندەرەكانی ئێران و رێگریكردن لە هاتوچۆی كەشتییەكان. سێنتكۆم ئاشكراشیكردوە، هێزەكانی ئەمریكا لەسەر كەشتی هێرشبەر دەستیان بە مەشقەكانیان كردوەو لەكاتی ئەم مەشقانەشدا پەرە بە تواناكانیان دەدەن بۆ جێبەجێكردنی ئەركەكانیان. ئاماژەشیكردوە، ئێستا كەشتی جەنگی تریپۆلی ئەركی گەمارۆدانی ئەو كەشتییانە جێبەجێ دەكات كە دەچنە ناو بەندەرەكانی ئێران یان لەوێوە دەردەچن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 275 Today: 1,560 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.