سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لەمافی رۆژنامەنوسان لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردوەتەوە، پارێزگاری هەولێر لە پرێس كۆنفرانسێكدا دەزگای راگەیاندنی كەناڵ 8ی تۆمەتبار كردوە بە ئاژاوەگێڕ، ئەگەر هەر سەرنجێك یان ناڕەزایەتییەك بەرانبەر بە كاری دامودەزگاكانی راگەیاندن هەبێت، پێویستە بەشێوەیەكی یاسایی و لەچوارچێوەی شەفافیەتدا لێكۆڵینەوەی لەسەر بكرێت، دور لە تۆمەت و گلەیی كە دەتوانێت ببێتە هۆی فشار لەسەر رۆژنامەنوسان یان سنورداركردنی ئازادی كاری راگەیاندن. سەنتەری میترۆ لە راگەیەنراوەكەیدا داوای هێوركردنەوەی دۆخەكەو پتەوكردنی پەیوەندی نێوان لایەنە پەیوەندیدارەكان و دەزگاكانی راگەیاندنی كردوە تا رۆژنامەنوسان بتوانن بەبێ ترس و فشار ئەركەكانیان رابپەڕێنن، هەروەها داواشی لە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر كردوە “جیاكاری لەگەڵ میدیاكاندا نەكات ئەگەر خەمی ناپیشەییبونێتی ئەوە قسە لەسەر گوتاری میدیایی بەشێكی زۆری میدیاو سۆشیال میدیای حزبەكانیان بكات كە هەمو سنورەكانی ئاكاری رۆژنامەگەریی بەزاندوە”. لەكۆتاییشدا سەنتەرەكە رایگەیاندوە، هێرش بۆ سەر میدیاو تۆمەتباركردنی بە ئاژاوەگێڕ لەلایەن بەرپرسانەوە پێچەوانەی بنەماكانی كاری میدیای ئازادە، كاری رۆژنامەوانی لەوانەش روماڵكردنی خۆپیشاندانەكان مافێكی دەستورییەو بەشێكی سەرەكییە لەگەیاندنی زانیاری بە خەڵك.
“تۆمەتباركردنی میدیا بە ئاژاوەگێڕ لەلایەن بەرپرسانەوە پێچەوانەی بنەماكانی كاری میدیای ئازادە”

بینراوە:
(13)











Leave a Reply