یەك هەزارو 200 مێگاوات بۆ كارەبای هەرێم زیاد دەكرێت

بینراوە: (1.7K)

فارس میرخان بەڕێوەبەری بەرهەمهێنان و گواستنەوە لە وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا ئاشكرایكردوە، دۆخی بەرهەمهێنانی كارەبا وەك پێشوتری لێهاتوەتەوەو ئێستا 4 هەزار مێگاوات كارەبامان هەیە سەرقاڵی زیادكردنی بەرهەمی كارەبان، هێڵی غازی كارەبای دهۆك زیاد دەكرێت و دو یەكەی نوێ كار دەكەن، ئێستا %67ـی پڕۆژەی روناكی تەواو بوە تا كۆتایی ساڵی داهاتوش كارەبای هەمو هەرێم دەبێتە 24 كاتژمێریی. بەڕێوەبەری بەرهەمهێنان و گواستنەوە لە وەزارەتی كارەبا ئەوەشی خستوەتەڕو، ئێستا بەردەوام كار دەكرێت بۆ ئەوەی بەرهەمی كارەبا زیاد بكرێت كە لە قۆناغی كۆتاییدایە، بەرهەم لە 4 هەزار و 200 مێگاوات كە پێشتر هەمانبو دەگاتە 5 هەزارو 400 مێگاوات، بۆیە پڕۆژەكە كۆتایی پێهاتوەو لە ماوەیەكی نزیكدا دەكەوێتە ناو تۆڕی كارەبا و ئەوكاتیش كێشەی كەمیی كارەبا چارەسەر دەبێت ئەو لۆدەی هەشە نامێنێت، چونكە پڕۆژەكە لە كێڵگەی كۆرمۆر جێبەجێ دەكرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 140 Today: 2,953 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.