بینراوە:
(1.5K)
دوای تێپەربونی تەنها دوو ڕۆژ بەسەر ئاگربەستی نێوان هەسەدە و دیمەشقدا بۆ ڕاگرتنی شەڕ، دووبارە چەكدارانی حكومەتی سوریا هێرشیان كردە سەر شەڕڤانانی هەسەدە. هەسەدە لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، كە حكومەتی سوریا پێشێلكاریی ئەنجامداوە و لە كەناری ڕۆژئاوا فوڕاتەوە هێرشیان كردوەتە سەر پێگەیەیەكی هێزەكانیان لە سنوری دێرەزوور. ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئانجامی هێرشەكەدا شەڕڤانێك بە سەختی برینداربووە و لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت. ئەوەش لە كاتێكدایە پاش نزیكەی هەفتەیەك ڕووبەڕووبوونەوەی سەخت لەنێوان هەسەدە و چەكدارانی حكومەتدا لە غانم عەلی ڕەققە، بە نێوەندگیریی هاوپەیمانان هەردوولا ئاگربەستیان ڕاگەیاند.












Leave a Reply