بینراوە:
(972)
دەستەی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەكاتەكانی ئێوارەی ئەمڕۆوە لەناوچەكانی رۆژئاوای عێراق ئاسمان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت. ئاماژەی بەوەشداوە، بۆ سبەینێ سێشەممە25-11 لەكاتەكانی ئێوارە و شەودا بارانبارین ناوچەكانی پارێزگای ئەنبار و دەوروبەری دەگرێتەوە و بۆ رۆژی چوارشەممەش26-11 دەگاتە زۆرینەی ناوچەكە بە هەرێمی كوردستانیشەوە. ئاشكراشیكرد، پێشبینیدەكرێت، لە بەشێك لە ناوچەكان بارانبارین بە شێوەی نمەباران بێت، لەبەشێكی دیكەیاندا هەورە بروسكەی لەگەڵدابێت.












Leave a Reply