پارێزگاری دهۆك: هیچ كێشەیەك لە پرۆسەی هەڵبژاردن لە پارێزگای دهۆك رووینەداوە

بینراوە: (1.4K)

عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆك لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تائێستا هیچ كێشەیەك لە پرۆسەی هەڵبژاردن لە پارێزگای دهۆك رووینەداوە. داواشی كرد هاوڵاتییان بچن دەنگ بدەن و بەشداری كورد لە بەغدا گرنگە بۆ بەرگریكردن لە مافی كورد و پێكهاتەكان. لای خۆشیەوە، خالید عەباس بەرپرسی ئۆفیسی دهۆكی كۆمسیونی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، تاوەكو كاتژمێر 10:00ی بەیانی رێژەی بەشداریكردنی هاوڵاتییان لە دەنگدانی گشتی لە %12 بووە. ئاماژەی بەوەكرد، لە كاتژمێر 6:00ی ئێوارە بنكەكانی دەنگدان دادەخرێت و دواتر ئەنجامەكان رادەگەیەندرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 144 Today: 2,965 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.