بینراوە:
(1.4K)
عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆك لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تائێستا هیچ كێشەیەك لە پرۆسەی هەڵبژاردن لە پارێزگای دهۆك رووینەداوە. داواشی كرد هاوڵاتییان بچن دەنگ بدەن و بەشداری كورد لە بەغدا گرنگە بۆ بەرگریكردن لە مافی كورد و پێكهاتەكان. لای خۆشیەوە، خالید عەباس بەرپرسی ئۆفیسی دهۆكی كۆمسیونی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، تاوەكو كاتژمێر 10:00ی بەیانی رێژەی بەشداریكردنی هاوڵاتییان لە دەنگدانی گشتی لە %12 بووە. ئاماژەی بەوەكرد، لە كاتژمێر 6:00ی ئێوارە بنكەكانی دەنگدان دادەخرێت و دواتر ئەنجامەكان رادەگەیەندرێت.












Leave a Reply