یادی لەدایكبونی پەیامبەری ئیسلام لە پارێزگاكان بەرز راگیرا

بینراوە: (1.6K)

بەبۆنەی یادی لەدایكبونی بەری ئیسلام محەمەد (درودی خوای لەسەر بێت) لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان چەندین چالاكی جۆراوجۆر بەڕێوەچو. لەناو شاری هەولێر هاوڵاتیان بەبۆنەی ئەم یادەوە لەسەر شەقامەكانی ئەو شارە كۆبونەوەو پیرۆزبایی ئەم یادەیان لەیەكتری كردو چەندین مەراسیم و سروتی ئایینیان بە گروپ جیاجیا پێشكەش بە ئامادەبون كرد، بەشێكی تری هاوڵاتیان بەم بۆنەیەوە دەستیان بە بەخشینەكانیان كردو چەندین خواردنگەو چێشتخانەی شارەكە ئەمڕۆیان كردوە بە بێبەرامبەر بە هاوڵاتیانی ئامادەبوو. هەروەها لەشاری سلێمانیش چەندین چالاكی بەڕێوەچوو، لەمزگەوتی گەورە بەبۆنەی ئەم یادەوە چالاكی ئایینی ئەنجامدراو موسڵمانێكی زۆر ئامادەی مەراسیمەكان بون ئەمە جگە لەوەی لەچەندین مزگەوت و شوێنی جیاجیای شارەكە مەراسیمەكان بەڕێوەدەچن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 120 Today: 1,281 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.