یاداشتنامەیەكی لێكگەیشتن لەنێوان سلێمانی و شارەوانی ئییوو واژۆ دەكرێت

بینراوە: (910)

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بڵاویكردەوە، هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و ئارام بابان ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوری بازرگانی سلێمانی و شاندێك گەیشتونەتە شاری ئییووی وڵاتی چین بۆ بەشداریكردن لەكۆبونەوەو واژۆكردنی پرۆتۆكۆڵی كاری هاوبەش و پێشانگای بەرهەمە خۆماڵیەكان. لەوبارەیەشەوە ئارام بابان رایگەیاندوە، سەردانەكە لەسەر بانگهێشتنامەی فەرمی كۆماری میللیی چین بوە بەمەبەستی كۆبونەوە لەگەڵ مایەری شاری ئییوو كە پایتەختی ئابوریی و پیشەسازیی و بازرگانیی جیهانە بۆ بزنس و بەرهەم و كاڵا بچوكەكان، هەروەها بەشداری دەكەن لە رێوڕەسمی واژۆكردنی یاداشتنامەی لێكگەیشتنی پەیوەندیی دۆستایەتی هاوتایی (شارەكان) لەنێوان شاری سلێمانی و شارەوانیی ئییوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 164 Today: 3,044 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.