پلەكانی گەرما 6 تا 10 پلە نزمدەبنەوە

بینراوە: (1.1K)

ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی بڵاویكردەوە، لەرۆژی پێنجشەممەوە 13/11 ئاسمانی هەرێم بە زۆری دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەوری مامناوەندو لەئێوارەی رۆژی هەینییەوە كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆكەی دەریای سور دەگاتە ناوچە جیاوازەكانی عیراق و لە هەرێمی كوردستان لە شوێن و كاتی جیاوازدا هەورە بروسكە چالاك دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران و لە هەندێك شوێنێش تاوە باران دەبارێت. ئەو شارەزایەی كەشناسی راشیگەیاندوە، رۆژی شەممە كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆكەی دەریای سور چالاكتر دەبێت لەسەر ناوچەكەو ئاسمان بەزۆری دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و پلەكانی گەرماش بە نزیكەی 6 تا 10 پلە نزمدەبنەوە شەپۆلەكە تا بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 17/11 بەردەوام دەبێت و بەفریش لەناوچە شاخاوییە بەرزەكان لەبەرزی 2 هەزار مەتر دەبارێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 18 Today: 2,513 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.