بینراوە:
(1.1K)
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بنبڕكردنی مادە هۆشبەرەكانی عیراق هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێكی بازرگانی بە مادەی هۆشبەرو دەستگیركردنی گەورە بازرگانێكی مەترسیداری راگەیاند. بەڕێوەبەرایەتییەكە بڵاویكردەوە، لە پرۆسەیەكدا دوای چاودێری نهێنیی هێزەكانیان بە تەكنەلۆژیای نوێ و سیستمی جی پی ئێس توانیویانە تۆمەتبارێك لەكاتی وەرگرتنی بارێكی مادەی هۆشبەر دەستگیر بكەن و دەستیش بگرن بەسەر 29 كیلۆ مادەی هۆشبەدا. بەڕێوەبەرایەتییەكە راشیگەیاندوە، ئۆپراسیۆنەكانیان بەردەوام دەبن بۆ لەناوبردنی سەرچاوەكانی بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەرو پاراستنی ئاسایشی كۆمەڵگە.













Leave a Reply