وەزارەتی بەرگریی عێراق كوژرانی 7 سەربازی راگەیاند

بینراوە: (1.5K)

وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕایگەیاند، لە ئاكامی هێرشی ئاسمانییدا بۆ سەر بنكەی تەندروستیی سەربازیی حەبانییە لە ئەنبار، حەوت سەرباز كوژران‌ و 13 سەربازی دیكەش برینداربوون. وەزارەتی بەرگری عێراق ڕایگەیاند، لە كاتژمێر 9ی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، بنكەی تەندروستی سەربازیی حەبانیە و بەشی خزمەتگوزاری حەبانیەی سەر بە فەرماندەیی پێگەی حەبانیە لە وەزارەتی بەرگری، كەوتنە بەر هێرشێكی ئاسمانی تاوانكارانە و پاشان بە بۆمبی فڕۆكە بۆردومان كران، بەو هۆیەوە حەوت سەرباز كوژران و 13ی دیكەش بریندار بوون. ئاماژە بەوەشدراوە، ئەم بەئامانجگرتنە پێشێلكارییەكی زەق و مەترسیداری سەرجەم یاسا و نەریتە نێودەوڵەتییەكانە كە بەئامانجگرتنی دامەزراوە پزیشكییەكان و ستافەكانیان قەدەغە دەكەن. لە راگەیندراوەكەی وەزارەتی بەرگری ئەوەش هاتوە ئەم تاوانكارییە پەرەسەندنێكی مەترسیدارە و پێویستە بە توندی هەڵوێستی لەسەر وەربگیرێت و لایەنە بەرپرسەكانی سزا بدرێن، چونكە بەئامانجگرتنی ناوەندە پزیشكییەكان بە هەموو پێوەرێك تاوانێكی قێزەونە، بەوپێیەی ئەو دامەزراوانە تایبەتن بە ڕزگاركردنی ژیانی مرۆڤەكان و پێشكەشكردنی چاودێری بە شەڕكەران. وەزارەتی بەرگری جەخت دەكاتەوە كە مافی تەواوی هەیە بۆ گرتنەبەری هەموو ڕێكارە پێویستەكان بە مەبەستی وەڵامدانەوەی ئەم دەستدرێژییە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 252 Today: 2,214 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.