وتەبێژی هێزە چەكدارەكانی ئێران: گەروی هورمز بە شەڕ ناكرێتەوە

بینراوە: (9)

محەمەد ئەكرەمی نیا وتەبێژی هێزە چەكدارەكانی ئێران سەبارەت بە بارودۆخی گەروی هورمزو كردنەوەی گەروەكە لە لێدوانیكدا بۆ میدیاكانی وڵاتەكەی رایگەیاند، هێزەكانیان بە هیچ شێوەیەك پاشەكشە ناكەن و گەروەكەش بە شەڕ ناكرێتەوە، تاكە ڕێگە بۆ كردنەوەی گەروی هورمز رێزگرتنە لەمافەكانی گەلی ئێران. ئەكرەمی نیا وتیشی: تا دوا هەناسەیان دەوەستن و تۆڵەی خوێنی شەهیدەكانیان لە وڵاتانی دوژمنیان دەكەنەوە. لەچەند رۆژی رابردودا سوپای پاسدارانی ئێران داخستنی گەروی هورمزی بەڕوی هاتوچۆی دەریاییدا راگەیاندو ئاشكرایانكرد تا هێرشەكانی ئەمریكا بەردەوام بێت لە ناوچەكەدا گەروەكە بە داخراوی دەمێنێتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 242 Today: 1,157 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.