هەوڵێك هەییە بۆ زیادكردنی پشكی بەنزینی هەرێم لە بەغداد

بینراوە: (1.5K)

بە مەبەستی تاوتوێكردنی پرسی زیادكردنی پشكی بەنزینی هەرێمی كوردستان، لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق، وەزیری نەوت و بەڕێوەبەری بەرهەمە نەوتییەكان بانگهێشت دەكات. سیپان شێروانی ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەو لیژنەیەی بۆ گفتوگۆكردن لەسەر زیادكردنی پشكی بەنزینی هەرێمی كوردستان پێكهێنراوە، ئەمڕۆ لە باڵەخانەی پەرلەمان وەزیری نەوت و بەڕێوەبەری بەرهەمە نەوتییەكان بانگهێشت دەكات. وتیشی، لیژنەكە راپۆرتی خۆی لەسەر پرسی زیادكردنی پشكی هەرێمی كوردستان لە بەنزین داوەتە وەزارەتی نەوت و دەبێت ئەمڕۆ لەنێو لیژنەی نەوت و گازدا گفتوگۆی لەسەر بكرێت. لە ماوەی رابردوودا بەهۆی كەمبوونەوەی خستنەڕووی سووتەمەنی و بەرزبوونەوەی نرخەكەی لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، كێشەی زۆر بۆ شۆفێران و هاووڵاتییان دروست بوو.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 279 Today: 1,281 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.