مەسرور بارزانی: پێشمەرگە ئامادەیە بۆ روبەڕوبونەوەی هەر جۆرە هێرش و مەترسیەك

بینراوە: (107)

مەسرور بارزانی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان بەناوی خەڵكی كوردستانەوە سوپاسی ئەمریكا و هەموو وڵاتانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی كرد كە هاوكاربوون لە رووبەڕووبوونەوە و شكستپێهێنانی داعش. هەروەها، هاوكاریكردن و باشتركردنی تواناكانی هێزی پێشمەرگە و پاراستنی هەرێمی كوردستان و هەموو عێراق و بە ئەركێكی پیرۆز ناوی برد، وتیشی، بێگومان ئەو هاوكاری و پاڵپشتی و پشتیوانییەمان لەبیر ناچێتەوە. لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوە كرد، كۆتاییهاتنی ئەركی هێزەكانی هاوپەیمانان مانای كۆتاییهاتنی پەیوەندی نییە لەگەڵ ئەو دۆستانەمان، بەڵكو شێوازی پەیوەندییەكانمان دەچێتە بوارێكی دیكە و بە جۆرێكی دیكە دەبێ، هەم لەڕووی ئابووری، هەم لەڕووی كولتووری و سیاسی و ئەمنی و سەربازییەوە، پەیوەندییەكانی عێراق لەگەڵ ئەمریكا و وڵاتانی ئەورووپی و هاوپەیمانان بەجۆرێكی دیكە بەردەوام دەبێ، هەرێمی كوردستانیش وەكو بەشێكی چالاك و كاریگەر لە حكومەتی عێراق دەتوانێت و بەشداردەبێ لە پەرەپێدانی ئەم جۆرە پەیوەندییانە. سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، لەوانەیە زۆر لە دووژمنان و ناحەزان پێیانوابێ كۆتاییهێنانی ئەركی هاوپەیمانان مەترسییەكی زیاتر دەخاتە سەر هەرێمی كوردستان، كە بێگومان هێشتا مەترسیی تیرۆر ماوە، ئەوە نییە بڵێی ئێمە هیچ مەترسی و تەحەدایەكی ئەمنیمان لەسەر نەمابێ، بەڵام دڵنیاتان دەكەمەوە كە هەم هێزەكانی عێراق ئێستا تواناكانیان باشترە لە جاران، هەم هێزی پێشمەرگە هێزێكی تۆكمە و ئامادەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر جۆرە هێرشێك یان مەترسییەك كە رووبەڕووی هەرێمی كوردستان ببێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 33 Today: 4,214 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.