مەزهەر محەمەد: دۆخی دارایی ئێستا كاتییەو پێویستە ببێتە وانە بۆ عیراق

بینراوە: (1.6K)

مەزهەر محەمەد راوێژكاری ئابوریی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند، عیراق بۆ موچەی ئەم مانگە 3.3 ترلیۆن دینار كورتهێنانی هەیە، بەڵام فشاری زۆر هەن و چارەسەری ئەو گرفتە دەكرێت و موچەی مانگی حەوت بەردەوام دەبێت لە دابەشكردن، چونكە عیراق توانای چارەسەری ئەو گرفتەی هەیەو موچەش دابەش دەكرێت. مەزهەر محەمەد وتیشی: هۆكاری دروستبونی ئەو قەیرانی داراییەی عیراق بۆ ئاڵۆزیەكانی ناوچەكە دەگەڕێتەوە، چونكە بوەتە هۆی وەستانی نەوتی عیراق بۆ دەرەوە، داهاتی سەرەكی عیراقیش لەسەر نەوتە، بۆیە ئەگەر دۆخەكە بەو شێوەیە بەردەوام بێت پێویستە عیراق بیر لە جێگرەوەی داهاتی نەوت بكاتەوەو خەرجییەكان كەمبكاتەوە و داهاتی نانەوتی زیاتر بكرێت، تەنها خەرجی بۆ كارە پێویستەكان تەرخان بكات بۆئەوەی لە داهاتو توشی قەرزی زۆر نەبێت، بۆیە ئەم دۆخەی هەیە كاتییەو پێویستە ئەمە ببێتە وانەیەك بۆ عیراق ناكرێت تەنیا پشت بە داهاتی نەوت ببەستێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 44 Today: 4,243 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.