محەمەد حەكیم سەرۆكی لیستی كۆمەڵی دادگەری لە بازنەی سلێمانی لە نوسنێكدا پیرۆزبایی لە ئەحمەد حاجی رەشید دەكات كە لە لیستی كۆمەڵی دادگەری تاكە كاندیدی سەركەوتووبوو، لە هەمان كاتدا دەڵێت: “کۆمەڵ دەرفەتی باشى لە بەردەمدایە بۆ بە خۆدا چونەوە و چاکسازیی لە هەرکەمتەرخەمی و هەڵەیەك”
بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
ئەندامان و دۆستان و دەنگدەرانی کۆمەڵی دادگەری.
هاوکارانی دلسۆزلەتیمی بانگەشە.
لەلایەن خۆمەوە سوپاسی یەك بەیەکتان دەکەم لە پای بانگەشە و متمانە و دەنگدانتان بە لیستی ٢٨٥ی کۆمەڵی دادگەری
من وەك کاندیدێك ئەوەی توانیم و لەدەستم هات ئەنجامم دا،هەر چەند ئەنجامەکە بەدڵی ئێمە نیە بەڵام سوپاس بۆ خوای گەورە کە بەدەنگەکانی ئێوە کۆمەڵ لە پەرلەمانی بەغداد دانابڕێت ،
پیرۆزباییش لە برای بەڕێزم مامۆستا أحمد حمەرشید دەکەم و دوعای موەفەقی بۆ دەکەم .
کۆمەڵی دادگەری دەرفەتی باشى لە بەردەمدایە بۆ ئەوەی قۆناغی داهاتوو بکاتە قۆناغی بە خۆدا چونەوە و چاکسازیی لە هەرکەمتەرخەمی و هەڵەیەك، هەروەها سوپاس کردنی خودای میهرەبان لەسەر هەرکارێکی جوان و چاك و پابەند بوون ی زیاتر بە فەرمانەکانی و بانگ کردن ی خەڵک بۆی،
وە خۆم بە بەرپرسیار دەزانم لەئێستاو داهاتوو داواکارم لەخوای باڵا دەست پشتیوانمان بێ و بەرچاوڕوونیمان پێ ببەخشێ و لە گوناهو کەمتەرخەمیمان خۆش بێت.
براتان محمد حکیم
















Leave a Reply