لە ماوەی مانگێكدا لە نەخۆشخانەیەكی سلێمانی نزیكەی هەزار نەشتەرگەری ئەنجامدراوە

بینراوە: (1.3K)

تەندروستی سلێمانی ئاماری مانگی رابردوی سەردانیكەرانی نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆی بڵاوكردەوە. بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لە مانگی رابردودا و لە رۆژی 1بۆ 31ـی 7ـی نۆ هەزار و 368 هاووڵاتی لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ چارەسەریان بۆكراوە، هەروەها، نزیكەی هەزار نەشتەرگەری ئەنجامدراوە، بە جۆرێك 649 نەشتەرگەری گەورە و 258 نەشتەرگەری بچوك ئەنجامدراون. ئاماژە بەوەشدراوە، لە چوار هەزار و 100 پشكنینی پەستانی چاو، 856 ئۆ سی تی (OCT)، 249 پشكنینی گلێنەی چاو بۆ چارەخوازان كراوە. هەروەها لە هەمان ماوەدا، دوو هەزار و 249 پشكنینی چاویلكە، 783 سۆنەری چاو، 216 تیشك و لەگەڵ ئەوەش، نزیكەی دوو هەزار پشكنینی تاقیگەیی لە نەخۆشخانەكەدا بەڕێوەچوون.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 54 Today: 4,243 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.