كاروان ستونی: لە دوو رۆژی داهاتوو سەرجەم حاجیان دەگەڕێنەوە

بینراوە: (1.2K)

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان دەڵێت، لە ماوەی دوو رۆژدا سەرجەم حاجیانی هەرێمی كوردستان بە رێگەی ئاسمانی دەگەڕێنەوە. كاروان ستونی وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دوای بڕیاری دەسەڵاتی فرۆكەوانی عیراق بە كردنەوەی ئاسمانی عیراق و كورردستان بە ڕووی گەشتەكاندا و لە كۆبوونەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە لەگەڵ دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عیراق بڕیاردرا كە گەشتەكان ئاسایی بكرێنەوە. دوپاتیشی كردەوە، هەموو حاجیانی كوردستان بە رێگەی ئاسمانی بگەڕێنەوە و بڕیاریشە سبەی گەشتەكان وەكوو خۆیان بەردەوام بێت و لە ماوەی دوو رۆژدا سەرجەم حاجیانی كوردستان بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان بە رێگەی ئاسمانی.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 88 Today: 3,408 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.